بەرپرسی میدیای گۆڕان فوئاد حسێن بە "پیری ئاخرشەڕ" ناودەبات

عەبدولرەزاق شەریف بەرپرسی میدیای گۆڕان لە وتارێکدا فوئاد حسێن بە "پیری ئاخرشەڕ" ناودەبات.

لە میانی وتارێکیدا کە بە ناونیشانی "پیری ئاخرشەڕ" نوسیویەتی بە ناوی خۆیەوە نەک بەرپرسی میدیای گۆڕان، عەبدولرەزاق شەریف نوسیویەتی "مونیر (مستەر) فوئاد دوای ساڵانێکی زۆری بەشداری ژیانی سیاسی ئەوروپا و بە بێلایەن ناساندنی خۆی لە ناوەندەکانی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیدا، هاتووە و پێش لەشکرێکی جوق و مۆسیقای ڕاگەیاندنەکانی پارتی کەوتووە، ڕێدەکات و بانگەشەی خواستی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی سەرۆکەکەی دەچڕێ، کۆرسێکی کەڕو کوێری ناحاڵیش بەدەستوری ساڵانی زوو لە پشتییەوە دەڵێن، با سێ پۆستی سەرۆکایەتییەکەی پەرلەمان بگۆڕین".

سەبارەت بە پێشنیازێکی پارتی بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ناوبراو نوسیویەتی "یەک بۆ یەکگرتوویەکی لقی یەکی بادینان، یەک بۆ تورکومانێکی لقی دووی هەولێر، یەکێک بۆ مەسیحییەکی لقی سێی کەرکوک".

عەبدولرەزاق شەریف هەروەها نوسیویەتی " ئەوەی پارتی لەسەروەختی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا بە دەرکردنی تیمی وزاری بزووتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان و ڕۆژانی داوایی تێکدانی ڕیزەکانی حزبە کوردستانی و ناوخۆی ئەوان نەی پێکاو پێی نەکرا، دوای ساڵێک نوێنەرەکەی بارزانی لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا بە هەمان مەبەست گەڕ دەخوات".



PM:01:22:09/08/2016