جه‌میل بایک: ڕه‌نگه‌ ئۆجەلان له‌ژیاندا نه‌مابێت!

ھاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری "کەجەکە” رایگەیاند پێویستە گەلی کورد خۆی رێکبخاتەوە و کۆنگرەی نەتەوەیی سازبکرێت. هەروەها دەڵێت: لەسەر ژیانی ئۆجەلان گومانمان لەلا دروست بووە.

"جەمیل بایک” ھاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری "کەجەکە” لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز و لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی "پردی وڵات” کە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو سەعات ٧ی ئێوارە پەخش دەکرێت، لەسەر پرسی یەکێتی نەتەوەیی و رەوشی "ئۆجالان” و لەشکرکێشی تورکیا پەیامێک ئاراستەی باشوری کوردستان دەکات.

"جەمیل بایک” لەو چاوپێکەوتنەی "کوردسات نیوز”دا داوا دەکات گەلی کورد خۆی رێکبخاتەوە و کار بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بکرێت، لەسەرە رەوشی "عەبدوڵا ئۆجالان”یش رایگەیاندووە، ئەوان لەسەر ژیانی ئۆجەلان گومانیان لەلا دروست بووە.



PM:05:30:10/08/2016