رێکخستنی پارتی هێرشێکی توند دەکاتە سەر یەکێتی‌و هەردوو نوێنەرەکەی لە روسیاو ئێران

ماڵپەڕی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشێکی توند دەکاتە سەر یەکێتی‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەتارانەوە ئەو حیزبە پرۆسەیەکی دەستی پێکردووە، دژی سەربەخۆیی کوردستان. 

لە نوسێنێکی ماڵپەڕی رێکخستنی پارتی کە وێنەیەکی هێرۆ ئیبراهیم و شاناز ئیبراهیمی داناوە، تیایدا هاتووە" پرسیارێک قورسە بەڵام وەڵامەکەی ئاسانە، لەوەتەی پاڵپشتی نیودەوڵەتی بۆ گەلی کوردستان لە زیاد بووندایە لە پیناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری عێراقی نوینەرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن کەسانی سەر بەیەکێتی بەڕێوەدەبرێن هەڕەشە داخستنی نوێنەرایەتیەکان دەکەن، لە تەهرانەوە ئەو پرۆسەیە دەستی پێکرد و ئێستاش روسیای گرتۆتەوە.

لە درێژەی قسەکانی، پارتی دەڵێن"  نازم دەباغ کە بەناو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە تەهران لە لیدوان و هەڵویست دەربڕین زیاتر لە نوێنەری کۆماری ئیسلامی دەچێت لە هەرێمی کوردستان، ئاسۆ شێخ جەنگی برازای جەلال تالەبانی تەنها لەبەر ئەوەی برای لاهورە بۆتە نوینەری یەکێتی لە سەر پشکی خۆی ئەو پۆستەی پێ پڕکردۆتەوە، لەوەتەی لە مۆسکۆشە تەنها کار و هەموو کاری جگە لە بەڕێوەبردنی کاروباری خانەوادەکەی خۆی ئەوە دژایەتی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بووە و رۆژنامە و میدیاکانی روسیا شاهێدی ئەو راستیەن کە ئاسۆ تالەبانی بە هەموو شێوەیەک هەوڵی داوە حکومەت و گەلی کوردستان لە بەرچاوی دەرەوە ناشیرین بکات".

ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات "لێدوانە نا بەرپرسەکەشی بۆ داخستنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا تەنها لەبەر ئەوەیە کە لە کاتی سەردانی کردنی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بۆ روسیا بە کاریکی بازرگانی سەفەرەی دەرەوەی روسیای کردبوو و فەرمانگەی کاروباری دەرەوەش دەرەوەش لێپێچینەوەیان لەگەڵ کردووە و داوای لە یەکێتی کردووە کەسیکی دیکە لە جیگای ئەو دەستنیشان بکەن".

لەکۆتایی نووسینەکەدا هاتووە" بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان نوێنەرەکان ماف و توانان بریاردانیان نیە لە سەر داخستن یان زیاد کردنی بەش یان ستاف بەبێ بڕیاری سەرەوەی خۆیان، بۆیە نوینەرەکانی یەکێتی ئەگەر لە رەوشێکی دارایی ئەوها خراپ دان کە ناتوانن تەحمولی بکەن ئەوە زەحمەت نیە کە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوە بدەن و کەسێکی دیکە جێگەیان بگرێتەوە". 



PM:07:58:10/08/2016