وێنە.. وەرزشكارێكی كورد میداڵیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی ریۆی بەدەستهێنا

كیانوش رۆستەمی، وەرزشكاری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەمرۆ میداڵیای ئاڵتونی هەڵگرتنی قورسایی بەدەست هێنا.

كیانوش بە لەیاری ئاسن‌و بە هەڵگرتنی قورسایی توانی ژمارەی پێوانەی 396 كیلۆگرام بەناوی خۆیەوە تۆمار بكات‌و بەمەش نازناوی پاڵەوانیی ئۆڵۆمپیادی ریۆ بەدەست بێنێت.

كیانوش رۆستەمی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە‌و خەڵكی كرماشانە.




PM:02:34:13/08/2016