ڕێبوار کەریم وەلی لەسەر " ڤیدیۆکەی تۆڕی کۆمەلآیەتی" هاتە دەنگ
ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵی ڕووداو، ڕێبوار کەریم وەلی، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆییەک کە دەوترێت ئەوە و بە ڕووتی دەرکەوتووە، لە فەیسبووکی خۆی هاتە دەنگ و هەڕەشە دەکات.
ڕێبوار کەریم وەلی کە هەمیشە بە نوسینەکانی دەبێتە جێگەی سەرنج و قسەکانی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، لە ئێستادا دوای بڵاوبونەوەی ئەو ڤیدیۆیە، هەڕەشە دەکات و دەڵێت"بێ منەتم هەموو تڕەکانتان بکەن، ئەوجا نۆرەی من دێت کە کێ؟ چۆن؟بتڕێنم!"
ئەمەش لە کاتێکدایە زۆرینەی کۆمێنتەکانی بۆی نوسراوە بە هەمانشێوە هەر باس لە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەکەن و بەشێک لە فانەکانی دەڵێن ئەم وتانەی ڕێبوار کەریم وەلی لە دەرئەنجامی ئەو کۆمێنتانەیە کە سەبارەت بەو بابەتە بۆی نوسراوە.
هەروەها نوسیویەتی "لەمەودوا هەر کەسێک درۆ و موزایەدەیەک بکات، سپیی دەکەمەوە. جا ئەو کەسە نوری چاوم بێت. بەسە گەوجاندنی ئەو میللەتە".
لە ئێستادا بەشێک لە فانەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پشتگیری دەکەن و دەڵێن ئەوە بابەتێکی شەخستییە و نابێت دەستببرێت بۆ بابەتی تایبەتی ژیانی خەڵک.
ڕێبوار له ساڵی 1996 له هه‌فته‌نامه و رۆژنامه‌ی ئێواره‌ی گوڵان ده‌ستی به كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه. تا ساڵی 2002 له به‌شه جیاجیاكانی ده‌زگای گوڵان به‌رده‌وام بووه. له 2001 تا 2004 گۆشه نووسی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا بوو سه‌ره‌تای كاری نووسینی له‌و هه‌فته‌نامه‌یه ده‌ستی پێكرد و دواتریش له چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری دیكه بابه‌تی رۆژه‌ڤی سیاسیی نووسیوه. له 2002 تا كۆتایی 2004 په‌یامنێری رادیۆی فه‌ره‌نسای نێوده‌وڵه‌تی بووه له عێراق و رووماڵی شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداوی كردووه. له ساڵی 2004 یه‌كه‌م ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردی په‌یامنێر-ی دامه‌زراند و تا دوو ساڵ له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام بوو، له 2006 ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كه‌ناڵی زاگرۆس تی ڤی بووه، دامه‌زرێنه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌ولێر پۆست و دواتریش رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له 2008. له ته‌مموزی2009ه‌وه له رووداو وه‌ك گۆشه‌نووسی سیاسی ده‌ست به‌كار بووه وهه‌فتانه رۆژه‌ڤی سیاسیی كوردستان شڕۆڤه ده‌كات.
ئەو ڕۆژانامەنووسە دیارە لە ساڵی ٢٠١٥ دا هاوسەرگیری کرد و لە ئێستاشدا لەیەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان نیشتەجێوە هەفتانە بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژنامەنووس لە ڕادیۆی ڕووداو لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێکدا پێشکەش دەکات.
PM:07:37:13/08/2016