هەر پێنج فراکسیۆنی یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی داوا دەکەن بەدوور لە دەستێوەردانی حیزبی دادگا لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە "تیرۆرکردنی" رۆژنامەنووسی ئاژانسی رۆژنیوز، ویدات حسێن.
لە راگەیەندراوەکەی پێنج فراکسیۆنەکەدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، هاتووە" . ئه‌م رووداوه راستییه‌كمان پیشان ده‌دات، كه ئازادییه‌كان به‌گشتی و ئازادی راده‌ربڕین به‌تایبه‌تی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جدیدان".
دەقی راگەیاندراوەکە..
پێنج فراكسیۆنی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوس (ویدات حسین) ده‌كه‌ن و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ن
ئێمه له فراكسیۆنه‌كانی ( گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه ) به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس (ویدات حسین عه‌لی) و سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین. ئه‌م رووداوه راستییه‌كمان پیشان ده‌دات، كه ئازادییه‌كان به‌گشتی و ئازادی راده‌ربڕین به‌تایبه‌تی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جدیدان. ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت پاراستنی سه‌روماڵ و شكۆ و ئازادی هه‌موو هاوڵاتیانه و پێویسته له ئاست ئه‌م تاوانانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و دوور له هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی حیزبی و سیاسی كاری خۆیان بكه‌ن و
.سه‌روه‌ری یاسا به به‌رزی رابگرن
له كۆتاییدا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین و پێویسته بكه‌رانی ئه‌م تیرۆر‌و تاوانه بدۆزرێنه‌وه‌و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن
١٣/٨/٢٠١٦
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كێتی
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی