روونكردنەوەی هاتوچۆ لەسەر زیادكردنی بڕی غه‌رامه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، لەروونكردنەوەیەكدا دەڵێت بڕی غه‌رامات‌و رسوماتی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی قورس و به‌رچاو ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه. جه‌ختده‌كاته‌وه ئه‌وانیش سه‌رنجیان له‌سه‌ر زیادكردنه‌كه هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه هه‌نگاوێكه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ناویه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، نه هاتوچۆی سلێمانی‌و نه هیچ هاتوچۆیه‌كی دیكه‌ی ناو هه‌رێم ده‌ستی له‌و زیادكردنه نیه واتا هاتوچۆكان ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێ كارن نه‌ك بڕیارده‌ر و داڕێژه‌ری ئه‌م بڕیارانە.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
زۆر به گرنگی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بخه‌ینه‌به‌ر چاوی هه‌موو شۆفێران به‌تایبه‌تی و به‌گشتی هه‌موو هاوڵاتیانی به‌ڕێزی شاری سلێمانی و ده‌روبه‌ریه‌وه. له‌ماوه‌ی رابردوودا و به‌تایبه‌تی زیاتر له‌ساڵێكه تێبینی ته‌واومان خستۆته سه‌ر راو سه‌رنج و ره‌خنه و بۆچوونی میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هه‌موو جۆره ره‌خنه‌یه‌كیه‌وه ته‌نانه‌ت به تەشهیرەکانیشیەوە له‌سه‌ر میكانیزمی كاری هاتوچۆیمان.
وه سه‌رجه‌م یاخود زۆرینەی سه‌رنجه‌كان ده‌كرێت له‌م خاڵانه دەستنیشان بکەین:
1. بڕی (غه‌رامات) و (رسومات) ی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی قورس و به‌رچاو ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه.
* ئێمه وه‌ك هاتوچۆی سلێمانی سه‌رنجمان هه‌یه له‌سه‌ر زیادكردنی بڕی رسومات و غه‌رامات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌نگاوێكه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ناویه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه وه نه هاتوچۆی سلێمانی و نه هیچ هاتوچۆیه‌كی دیكه‌ی ناو هه‌رێم ده‌ستی له‌و زیادكردنه نیه واتا هاتوچۆكان ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێ كارن نه‌ك بڕیارده‌ر و داڕێژه‌ری ئه‌م بڕیارانە.
2. بڕی داهات و خه‌رجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ چه‌نده‌وه له چیا خه‌رج ده‌كرێت.
* هاتوچۆی سلێمانی له‌روانگه‌ی بڕوای ته‌واومان بە په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافییه‌ت له كاره‌كانمان ساڵی دووجار گۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌کەین و له‌مانگی (6 – 12) واتا ناوه‌ڕاست و كۆتایی ساڵ و تیایدا به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماری كار و چالاكی و ڕێژه‌ی رووداو و قوربانیانی هاتوچۆ و داهات و خه‌رجی هاتوچۆی سلێمانی زۆر به‌ڕوونی ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ میدیا و رای گشتی بێ هیچ ته‌حەفوزێك.
3. بارودۆخی شه‌قام و گۆره‌پان و ناوگه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و دەوروبه‌ری له‌ڕووی شیاوی و گونجاو بۆ بواری هاتوچۆی هاوڵاتیان له چ دۆخێكه.
* هه‌ر كه‌م کورتییەک و پێویستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر شه‌قام و گۆره‌پانه‌كان زۆر به ئاشكرایی ده‌یڵێین كه كاری هاتوچۆی سلێمانی نیه، وەکاری سەرۆکایەتی شارەوانییەکانە ، وە ئەوەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە وە بێگومان ئەوانیش لەکاتی ئێستادا کۆسپ و گرفتی قەیرانی دارایی ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر کارەکانیان.
4. هاتوچۆی سلێمانی زۆر ئیجرائات ده‌كات و سه‌رپێچیكاران سزا ده‌دات.
* ئێمە شانازی دەکەین بەم لایەنە وە ئەمە پێویستە جێی تەقدیری هاوڵاتییان بێت لەبەر دوو هۆکار:
أ: ئێمە بەکاری خۆمان هەڵدەستین وە ئەمەش بەڵگەی دڵسۆزیمانە و وە لەڕێگەی بڵندگۆو ڕێنمایی کردنی پێویست، ئەفسەران و کارمەندانمان شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە پاشان سزا (غەرامە)یان بۆ دەکەین لەهەندێک شوێن کە شیاو بێت بۆ ئاگادارکردنەوە.
ب: ئێمە لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ سەلامەتی گشتی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە پێویستی دەزانین یاسا‌و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەین وە پێویستە هەموان بزانن کەلەهەر قۆناغێک هاتوچۆ دەست شل بکات و خاوبوونەوە بە کارەکانییەوە دیاربێت ئەوا گرفتەکانی هاتوچۆ زیادی کردووە و لەوەش خراپتر و مەترسیدارتریش زیادبوونی ڕێژەی ڕووداو و برینداریی و گیان لەدەستدانی هاوڵاتییانی لێ کەوتۆتەوە.
5. بارودۆخی رێگاوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان له‌ئاستێكی خراپه له‌كاتی بوونی ئه‌و هه‌موو غه‌رامات و رسوماته هاتوچۆیانه؟
*ئێمەش درک بە کەموکورتییەکانی ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی شار دەکەین وە خوازیارین چاکسازییان تیا بکرێت وە بێ گومان ئەمەش کاری هاتوچۆنییە بەڵکو کاری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانەکانە وە باوەڕمان وایە خراپی ڕێگاوبان یەکێکە لە هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچۆ، وە بەپێی کەشف و هێڵکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆ سەرجەم لایەنە سلبییەکان لەبەرچاو دەگرین و ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەپێویستی چارەسەکردنی کەموکورتییەکان.
6. هاتوچۆی سلێمانی ره‌چاوی بارودۆخی ئابوری و ده‌رامه‌تی تاكه‌كانی سنوری جوگرافی خۆی ناكات و سزای خه‌ڵكی ده‌دات.
* لە وەڵامدا دەڵێین کە هاتوچۆی سلێمانی هۆکار نییە بۆ خراپی بارودۆخی دارایی هاوڵاتییان و کەم دەرامەتییان تاکو ڕەچاوی بکات، ئێمە تەنها ئەرکی یاسایی سەرشانمان جێبەجێ کردووە وە تەنها لێپرسینەوە لەکەسی سەرپێچیکار دەکەین وە ڕۆژانە دەیەها هەزار شۆفێریش هەیە کەلەبەر پابەندبوونیان بەیاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە نە ئێمەو نەهیچ کەسێکیش توانای سزادانیانی نییە لە خۆڕا. بێ گومان هەموو لێپرسینەوەکانیشمان لە بەرژەوەندی گشتییە و لەهەموو دونیاش وایە کە مرۆڤە سەرپێچیکارەکان و شکێنەرانی یاسا لێپرسینەوەی یاساییان پێ خۆش نییە، هەرچەندە لە دیدی ئێمە مەرج نییە هەموو سەرپێچییەکی هاتوچۆیی بەمەبەست و بەدەستی ئەنقەست ئەنجام بدرێت ڕەنگە نەبوونی هێما یاخوود هێڵکاری شەقامەکان یان هەڵەی ئەندازەیی یاخود نەگەیاندنی پەیامی هاتوچۆ وەک پێویست بۆ هاوڵاتییان هۆکاربێت بۆ سەرپێچی کردن.
7.خودی باره‌گای هاتوچۆی سلێمانی زۆر كه‌م و كورتی تێدایه و هه‌ژاری زۆری پێوه دیاره و ته‌نانه‌ت شوێنێكی شایسته نیه بۆ راگرتنی ئوتومبێلی هاوڵاتیان.
سەبارەت بەخاڵی حەوتەم: بۆ زانیاری ڕای گشتی کە تاکو ئێستایشی لەسەربێت و بەشێوەیەکی فەرمی ئێمە ئەم بینایەمان وەرنەگرتووە، تەنها لەبەر بوونی کەموکورتی و نەشیاوی، نە بۆئێمە و نەبۆ هاوڵاتییانیش و و چەندین نووسراو و بەڵگەمان لەلایە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لێ ئاگادار کردۆتەوە و وێڕای کۆژانی خودی ئەفسەران و ڕێپێدراو و کارمەندانمان لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان دڵیشمان ژان دەکات بەو واقیعە تاڵەی هاوڵاتییانداین و چاوەڕێی چارەسەر دەکەین و هەموو توانا‌و دەسەڵاتەکانیشمان خستۆتە گەڕ لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتەکان.
• ئێمە وەک هاتوچۆی سلێمانی و بەڕاشکاوی دەیڵێین جیاواز لە سەرجەم هاتوچۆکانی ناو هەرێم لەڕێی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی زیاترین زانیاری و ئاگاداری بڵاو دەکەینەوە کە زۆرینەی جار بەتەشهیر و تەنانەت هەندێک جار بە قسەی زۆر نابەجێ وەڵاممان دراوەتەوە. ئێمە لەبەر پەرۆشیمان بۆ هاوڵاتیان و لەبەر دووری بارەگامان لە شاری سلێمانی و لە خەمی ئەوەی نەبا هاوڵاتییەک بەکەموکورتی ئامادەبێت لەڕووی بەڵگەنامەو تەنانەت بڕی پارەی پیویست بۆ غەرامات و ڕسومات و ئەو قسەیە یاخود ئەو گلەییە نەکرێت کە بۆچی ئاگادارمان ناکەن، ئێمە بەشێوەیەکی بەردەوام و ئەو ئاگاداری و ڕوونکردنەوانە دەخەینە بەردەم هاوڵاتییان کەچی زۆرجار بە داخەوە لە پەرۆشیمان تێ ناگەن، خۆ بەڕێوەبەرایەتیمان دەتوانین هیچ نەڵیت و خوانەکردە چش بکەین لەحاڵی هاوڵاتییان، بەڵام ئەمە قەناعەت و بڕوامان نییە لەشێوازی کارکردنمان بۆیە ئەمانەمان کردووە.
ئەو هێرشە ناڕەوایە پشت ساردمان ناکاتەوە لە خزمەتکردنی دانیشتوانی بەشەرەفی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەرییەوە وە باش لەوە تێگەشتووین کە دارێک بەردار نەبێت کەس بەردی تێ ناگرێت.
لەکۆتاییشدا ئێمە سوپاسگوزاری سەرجەم هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویستین بەڕازی ناڕازییەکانەوە تەنها داوای تێگەیشتنتان لێ دەکەین لە سروشتی کارمان و داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەین کە مافە ڕەواکانی هاوڵاتییان لە بواری هاتوچۆدا فەراهەم بکەن و سڵ ناکاینەوە لە داواکردنی لێبووردن لەسەرجەم هاوڵاتییان لە بونی کەم و کورتییەکان ئەگەر هەبووبێت کە بێ گومان جێبەجێکەرانی یاسا مرۆڤن و مرۆڤەکان قابیلی هەڵەکردنن و داوا لە سەرجەم دام و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە ببن بە چاودێرێک بەسەر کارەکانمان و بەئاگامان بێننەوە ئەگەر کەم و کورتی یان هەڵەیەکمان کردبێت.
PM:02:46:14/08/2016