نەوشیروان مستەفا ئامادەیە لەگەڵ فوئاد حسێن كۆببێتەوە

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەیە پێشوازیی لە نوێنەرەكەی بارزانی، فوئاد حسێن بكات‌و بۆ چارەسەری پرسەكان لەگەڵیدا كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پرسی پێشوازیكردن یان نەكردنی نەوشیروان مستەفا لە نوێنەرەكەی بارزانی یەكلایی كردەوە‌و راگەیاند "نەوشیروان مستەفا ئامادەیە لەسەردانی ئەمجارەی فوئاد حسێندا بۆ سلێمانی پێشوازی لێبكات‌و لەگەڵیدا كۆببێتەوە".

زیاتر لە هەفتەیەكە نوسەر‌و چالاكوانەكانی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەمجارە نەوشیروان ئامادە نیە فوئاد حسێن ببینێت‌و ئاماژەیان بەوە دەكرد كە رێكخەری گشتیی  بزوتنەوەكەیان ئامادە نیە كۆبوونەوە لە ناو كۆبوونەوەدا بكات، بەڵام  سەرچاوەكەی سپی ئەو پرسەی یەكلایی كردەوە‌و دەڵێت "نەوشیروان مستەفا ئامادەیی تێدایە فوئاد حسێن ببینێت‌و لەسەر كێشەكان لەگەڵیدا كۆببێتەوە".

وابڕیارە لەرۆژانی داهاتوودا لە چوارچێوە خولی دووەمی گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی‌و گۆڕان د. فوئاد حسێن سەردانی سلێمانی بكات.

 سەردانی  یەكەمیشی زیاتر بۆ راگۆڕینەوە بوو لەگەڵ ئەو لایەنانە.



PM:05:17:14/08/2016