مەترسییەک بۆسەر تەندروستی منداڵەکەت ئاشکرا دەبێت

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە زانکۆی (كیب تاون) لە باشوری‌ ئەفریقا خەوتنی منداڵ بە تەنها زیانی دەبێت و دەڵێت خەوتنی‌ منداڵ بەتەنها وادەكات كەپەیوەندی‌ نێوان منداڵ ‌و دایك لاواز بێت و هەروەها زیانی بۆ تەندروستی منداڵەکە دەبێت.

بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە "خەوتنی‌ منداڵ بەتەنها وادەكات كەپەیوەندی‌ نێوان منداڵ ‌و دایك لاواز بێت، جگە لەوەش زیان بە گەشەی‌ مێشكی‌ منداڵ دەگەیەنێت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی‌ ئەنجامدانی‌ کاری‌ خراپ لەكاتی‌ گەشە كردنیدا"

توێژینەوەکە ڕوونیکردووەتەوە کە ئەو منداڵانەی‌ بەتەنها دەخەوێنرین دڵیان زیاتر هیلاك دەبێت بەڕێژەی‌ سێ ئەوەندەی‌ ئەوانەی‌ لەتەنیشت دایكیانەوە دەخەون.

لە توێژینەوەکەدا ئەوە دەرکەوتووە پێویستە لەپێناو گەشەی‌ منداڵ‌ و تەندروستی‌ كۆرپەدا، لەهەفتەكانی‌ سەرەتای‌ تەمەنیدا لەباوەشی‌ دایكیدا بخەوێنرێت تا تەمەنی‌ سێ بۆ چوار ساڵی‌"



PM:08:11:14/08/2016