فەیسبووک گۆڕانکارییە گەورەکانی ڕاگەیاند

کۆمپانیای فەیسبووک چەند گۆڕانکارییەکی جیاواز دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بریتییە "end-to- end" بەمەبەستی دڵنیا کردنەوەی بەکارھێنەران لەکاتی ناردنی نامەکانی بەرنامەی ماسنجەر.

جیاوازی ئەو تایبەتمەندییە لەوەدایە کە بەکارھێنەر لەکاتی ناردنی نامە دەتوانێت بۆ یەک جار و تەنھا لەناو یەک ئامێری مۆبایل بیپارێزێت، لە کاتی کردنەوەی بە مۆبایلێکی دیکە نامەکان نابینرێت.

هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی ڕاگەیاندووە بۆ ڤیدیۆی ٣٦٠ پلە کە ھەڵبژادەی "Guide" بۆ زیادکراوە کە بە دانانی نەخشەی شوێنەکە کاتێک پارچە ڤیدیۆییەکان بە تەکنێکی ٣٦٠ پلە بڵاودەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکە فەیسبوک ھەڵبژاردەی"Heatmap" بەو ھەڵبژاردەیەیش یارمەتی بەکارھێنەران دەدرێت کە کامە پارچە ڤیدیۆکانیان کاریگەربووە بۆ سەر بینەران.





PM:09:17:14/08/2016