وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی باسنیوز بڵاویکردووەتەوە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "ئەمڕۆ دووشەممە 15\8\2016، لەسەر داوای ڕابەر سدیق، بریکاری وەزیری دارایی و ئابووری، پەلە کراوە لە ناردنی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە".

لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "ئێستا لەناو وەزارەتی دارایی، لە ژوورێکدا کە خودی بریکار سەرپەرشتی دەکات، وردبینی لە لیستی مووچەی ئەو وەزارەتەدا دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لەم دوو ڕۆژەدا واژووی بکات و هەر ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 7ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هێشتا دابەشکردنی موچەی مانگی شەش بە تەواوی دابەش نەکراوە.



PM:02:50:15/08/2016