رۆشنبیرێكی دیاری كورد: دەك داڕزێی رووداو

د. شێركۆ كرمانج، رۆشنبیری دیار رەخنەی توند لە راپۆرتێكی كەناڵی رووداو دەگرێت كە لەسەر تیرۆری وەدات حسێن رۆژنامەنوسی ماڵپەڕی رۆژ نیوز، ئامادەی كردبوو.

نوسەر لەبابەتێكدا "دەک داڕزێی بێڕکابەرەکەی هەرێم لە درۆداتاشین‌و ناپرۆفیشنالیزمی" دەنوسێت: ڕووداو دەڵێت: "دەگوترێت" ویداد 10 رۆژ لەمەوبەر وازی لە كاری رۆژنامەڤانی لەگەڵ ماڵپەڕی رۆژنیوز هێنابوو، بۆیە هەندێك دەڵێن رەنگە لەلایەن پەكەكەوە كوژرابێ‌، چونكە لەوانەیە وا تێگەیشتبن ئەو بووبێتە سیخوڕ لەسەریان و كاری بۆ ئاسایش كردبێ."

شێركۆ كرمانج دەنوسێت: ئاخر پێم ناڵێن "دەگوترێت" و "هەندێک دەڵێن" یانی چی؟ ئاخر ئەمە قسەی بن دیوارانە یان ڕیپۆرتاژە لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسێک. کوا سەرچاوەکەت هەی "هەزارەمی بێڕکابەر" لە درۆداتاشین.

 لەكۆتاییشدا دەنوسێـ: "ئەمە جاری یەکمتان نییە برالە، کاتی خۆشی ئێوەو ئەوانەی فەرمانتان پێدەکەن کە سیناریۆکان بنوسن، گوتیان سەردەشت پەیوەندی بە ئەنساروئیسلام کردوەو وازی هێناوە بۆیە ئەوان کوشتویانە. ئێستاش دەڵێن کە ویدات پەیوەندی بە پەکەکە کردوەو وازی لێهناوە ڕەنگە ئەوان کوشتبێتیان.  دەک داوەشێی ڕووداو، بێڕکابەر لە بێشەرمی‌و بێحەیایی".



PM:05:28:15/08/2016