ئێران: 4 كەسی سەر بە گرویی "تەكفیری" لەكرماشان‌و جوانڕۆ كوژران

سەرۆكی دەزگای دادی پارێزگای كرماشان رایگەیاند "دوو باندی تیرۆریستی سەر بە گروپی تەكفیری" لە كرماشان‌و جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەناوبران‌و چواركەسیان لێكوژرا.

محەمەد رەزا دادخاە، سەرۆكی گشتی دەزگای دادی پارێزگای كرماشان رایگەیاند: ئەمرۆ لە ئۆپەراسینێكی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، لەناوجەرگەی شاری كرماشان هێرشكراوەتە سەر شوێنی ئەو باندە‌و سێ كەسیان لێكوژراوە‌و ژمارەیەكیشان دستگیركردوە.

بەوتەی ناوبراو ئەو كەسانە هێلەكی تەقینەوەیان پێبووە.

وتیشی: شەوی رابردوو باندێكی دیكە لە شاری جوانرۆ لەلایەن هێزەكانی پاسداران هێرشی كراوەتەسەر‌و كەسێكیان لێكوشتووە‌و ژمارەیەكیان دەستگیركراوە.



PM:12:21:16/08/2016