وێنە.. ئەكتەرێكی ناوداری بەزمی بەزم گەیەنرا نەخۆشخانە

گۆڤار ئەنوەر ئەكتەری ناوداری كۆمیدی هەولێر و بەرنامەی بەزمی بەزم لەیەكێك لە  نەخۆشخانەكانی هەولێر نەشتەرگەرییەكی بەسەركەوتوویی بۆ كرا.

گۆڤار ئەنوەر بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاند "سوپاس بۆ خودا ئێوارەی دوێنی نەشتەرگەریم بۆ كرا و لە ئێستاشدا چارەسەر وەردەگرم و تەندروستیم باشە".

وتیشی "لەئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراوم بەو هۆیەوە دوو هەفتەیە لە هەواداران و كارە هونەرییەكانم دوور دەكەومەوە چاوی هەموو هەواداران و هونەرمەند و هاورێیانم ماچ دەكەم كە لێیان پرسیوم".

گۆڤار ئەنوەر یەكێكە لە هونەرمەندە كۆمیدییەكانی هەولێر، ساڵی 1978 لە دایكبووە ساڵی 1993 دەستی بەكاری هونەری كردووەو لە دەیان شانۆ و دراماو فیلمی سینەمایی كوردی كارەكتەری جۆراوجۆری بەرجەستە كردووە.



PM:04:39:17/08/2016