خوێندنی باڵا ئاگادارییەك بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت، خوێندکارانی دەرچوی دوانزەی ئامادەیی دەتوانن سەردانی وێب سیاتی (زانکۆلاین) بکەن بۆ دڵنیابون لە دروستی نمرەکانیان.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردو و ، لە پێناوا کاراکردنی پڕۆسەی (زانکۆلاین) و، گەڕانەوەی ناویان خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکەمان ئاگاداری دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکات، بۆ دڵنیابون لە کۆنمرەی پۆلی (١٢) و، هەژمارکردنی نمرەی قۆناغەکانی (١٠) و (١١)یان، لە ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٨/٨/٢٠١٦)ەوە دەتوانن سەردانی وێبسایتی (زانکۆلاین) بەناونیشانی  (regayzanko.com) بکەن، هەروەک داوای لە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دەکات، ئەگەر هەر خوێندکارێک هەڵە لە کۆنمرەکانیان هەبو، پێویستە سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی وەزارەتی پەروەردە) بکەن بۆ چاککردنی هەڵەکانیان و سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند: دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی خولی یەکەم دەتوانن بە ژمارەی ئەزمونەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەییان بچنە ناو سیستمی (زانکۆلاین) بۆ دڵنیابون لە کۆنمرەکانیان، هەروەک وتیشی ئەم ئاگادارییەک تەنها بۆ دڵنیابونی خوێندکاران و قوتابیانە لە ڕاستی و دروستی نمرەکانیان، بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە هەڵبژاردن و دیاریکردنی (بەش و کۆلێژ و زانکۆکان) و، پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نیە، بەڵکو کاراکردنی (زانکۆلاین) لە کاتێکی دیکەدا ڕادەگەێنین.



PM:01:35:18/08/2016