وته‌بێژی فه‌رمی
حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند دوای دابه‌شکردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و که‌سوکاری شه‌هیدان
ڕاسته‌وخۆ ده‌ستبه‌دابه‌شکردنی موچه ده‌کرێت
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێم، له لێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ڕایگه‌یاند "لەئێستادا
وەزارەتی دارایی دەستی بەئامادەکاریەکان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز کردووە،
دوای کۆتاییھاتنی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەھیدان دەست
بەدابەشکردنی موچەی ئەو مانگە دەکرێت".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند "بەھەمانشێوەی مانگەکانی ڕابردوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە
بڵاودەکاتەوە".
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت که تا ئێشتا
وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی نوێی موچه‌ی مانگی ته‌مووزی ڕانه‌گه‌یاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی سپیش یه‌که‌م
وه‌زاره‌ت وه‌ک هه‌میشه مووچه‌ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌کرێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش
ڕاست نین که باس له دابه‌شکردنی چه‌ند موچه‌یه‌کی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن به‌سه‌ر یه‌که‌وه.