خەریکە لە رۆژئاوا شەڕ دەگوازرێتەوە بۆ قامشلۆ
ئاسایش گەمارۆی هێزەکان ئەسەدی داوە

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە حەسەکە، هێزەکانی ئاسایش لە شاری قامشلۆ لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و گەمارۆی هێزە ئەمنیەکانی سووریان داوە لە ناوشارەکە.

میدیاکانی نزیک یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا ئاشکرایان کرد کە ‌هێزەکانی ئاسایش لە شاری قامشلۆ لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئەمڕۆ رێگایان لە هاتوچۆی هێزەکانی رژێمی سوریا گرتووە کە هاتوچۆی چوارگۆشەی ئەمنی شارەکە بکەن کە بنکەی سەرەکی هێزەکانی ئەسەدە.

لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕەکان لە شاری حەسەکەو بۆردومانی فڕۆکەکانی سوریا بۆ گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، چاودێران پێیانوایە کە ئاراستەی رووداوەکان بەو لایەدا وەردەچەرخێت کە کۆتایی بە بنکەکانی ئەسەد بهێنرێت لەناوچە کوردیەکانی رۆژئاوا.

هاوکات ئەمڕۆ ئەمەریکا لە دوێنی راشکاوانەتر هاتە سەرخەت و پەنتاگۆن رایگەیاند" فڕۆکە دەنێرن بۆ بەرگری لە هێزە هاوپەیمانەکانی دژی داعش و داکۆکی لە ‌هێزەکان دەکەن لەسەر زەوی لە شاری حەسەکە". 


PM:10:01:19/08/2016