ڤیدیۆ...ئەحمەد خەلیل ئەم شتەی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت

هونەرمەندی لاو ئەحمەد خەلیل ناتوانێت كۆنترۆڵی ئەو پەیجی ئەكاونتانە بكات كە بەناوێوە كراونەتەوە.

ئەحمەد خەلیل لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا ئاشكرای دەكات كە پەیجە و ئەكاونتێكی زۆر بەناوێوە كراوەتەوە كە كۆنترۆڵ ناكرێت، بەڵام ئەو خاوەنی تاكە پەیجێكە لە ئینستەگرام بە ناوی (ahmadxalilofficial)، كە كەسێكی نزیكی بەڕێوەی دەبات و خۆشی جار نا جارێك دەچێتە سەر ئەو پەیجە.

ئەو هونەرمەندە داوا لە هەوادارانی دەكات ئەو پەیجانەی دیكە (unfollow) بكەن چونكە ئەو لێیان بەرپرس نییە و ئاگاداری ئەو بابەتانە نییە كە لەو پەیجانەوە بڵاودەكرێتەوە.

ئەحمەد باس لەوەش دەكات كە كۆمەڵێك ئەكاونت لە فەیس بووك بەناوێوە كراوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەو بە هیچ جۆرێك سناپ چات بەكارناهێنێت.



PM:03:23:21/08/2016