ئینتەرنێت لەهەرێمی كوردستان رادەگیرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم کۆمپانیاکانی دابەشکردنی ئینتەرنێت لەهەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی کەدەبێت رۆژانە و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ٣ کاتژمێر دابەشکردنی ئینتەرنێت رابگرن.

لە نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی دابەشکردنی خزمەتگوزاری کراوە لەوانە (عای کیو نێتۆرک)، هاتووە '' ئاماژە بەداواکاری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن بە ئاگاداری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە هاوکاریان لەرۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی (١٢) خولی دووەمی ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ بەپێی خشتەی هاوپێچ بەبڕێنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیاتان لە کاتژمێر (٦ تاوەکو ٩)ی بەیانی.

ئاماژە بەوەشکراوە کە مەبەست لەم کارە نەهێشتنی دیاردەی گزییە کە پاڵپستی سەرەکییان خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە بۆیە هاوکاریتان دەبێتە مایەی رێگری و نەهشێتنی دیاردەی ئاماژە بۆکراو.



PM:03:43:23/08/2016