لەجەرابلس ٤٩ هاوڵاتی کوژران و ٢ هەزار کەس ئاوارەی عەفرین بوون

میدیاکانی رۆژئاوا رایدەگەیەنن لە ئەنجامی هێرشی سووپای تورکیا بۆ سەر شاری جەرابلسی سەر سنووری تورکیا ٤٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ٢ هەزار کەس ئاوارەی شاری عفرین بوون.

ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەگەڵ سووپای تورکیادا "چەتەکانی ( جەبهەت ولنەسرە وئەحرار الشام و نورالدین زەنکی) کە دیوی دوەمی داعشن ، بەهاسانی چونەتە ناو شارەکە ، وەک ئەوەی پێشتر لە داعش چۆڵکرابێت".

ئەو سەرچاوانە ئاشکرای دەکەن  فرۆکە وتۆپخانەکانی تورکیا بۆمبابارانێکی خەستی شارەکەی کردووە، سەرچاوەکان دەڵێن ٦٠٪ جەرابلوس خاپوربووە، یان نیوەخاپور.

هاوار نیوز باس لەوە دەکات "دەوڵەتی تورکیا بڕیاری داوە ، کە دەستکەوتەکانی رۆژئاڤای کوردستان بە هەماهەنگی هێزە مورتەزەقە وتیرۆریستەکان ، لەبارببات".

جەرابلس شارێکی سوریە عەرەب و کوردو کەمایەتی تورک و کەمە نەتەوەکانی تر تیایدا دەژین و دەکەوێت سەر رووباری فورات و هەردوو کانتۆنی کوبانی و عەفرینی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە دەبەستێت.



PM:07:25:24/08/2016