یه‌په‌گه كشانه‌وه‌ی له‌منبه‌ج راگه‌یاند
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌منبه‌ج راگه‌یاند‌و بنكه سه‌ربازییه‌كان راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاره‌كه ده‌كرێن.
ماڵپه‌ری هاوار نیوزی نزیك له‌یه‌په‌گه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25ی8، به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی بڵاوكرده‌وه، كه‌تێیدا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ی راگه‌یه‌ندراوه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، رایگه‌یاندوه ئه‌ركی هێزه‌كانیان له‌ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ رزگاركردنی شاری منبه‌ج كۆتاییهاتووه.
جه‌ختله‌وه‌كراوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م بنكه‌و خاڵه سه‌ربازییه‌كان له‌مه‌نبه‌ج راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاره‌كه ده‌كرێن، به‌هه‌مان شێوه‌ی راده‌ستكردنی ئیداره‌ی ناوچه‌كه كه له‌رۆژی 15ی مانگه‌وه راده‌ستكرا.
له ڕۆژی یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج و گونده‌كانی ده‌وربه‌ریان ده‌ستپێكرد، دوای ٧٣ رۆژیش له به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكدادان دواجار ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤانان، كۆتایی هات و شارۆچكه‌كه به ته‌واوه‌تی له داعش پاككرایه‌وه.
PM:03:07:25/08/2016