وێنەی هاوسەرەکەی بڵند عەبدوڵا بڵاودەبێتەوە
وێنه‌ی هاوسه‌رگیری هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه و هەوادارانی ئەو هونەرمەندەش سەرسامی خۆیان دەردەبڕن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ئه‌و وێنه‌یه له ساڵی 2014 گیراوه له ئاهه‌نگێکدا ده‌ركه‌وتون كه پێشبینی ده‌كرێت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان بێت.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بڵند عه‌بدوڵا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ كارێكی هونه‌ری نییه به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی له په‌یوه‌ندیدایه.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هاوسه‌ره‌كه‌ی بوونه جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانیان و ئەو وێنەیەیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له ساڵی 1978 له شاری ئه‌نبار له دایك بووه، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه، له ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی جۆته وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژین، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه و دواین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی "باوك"بوو له‌ساڵی 2011.
PM:07:02:27/08/2016