بە ڤیدیۆ.. هێرشکردنە سەر دوو تانکی تورکیا لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیەوە

دیمەنی هێرشکردنە سەر دوو تانکی سووپای تورک و رەبیەیەکی ئەو هێزانە لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی جەرابلس و منبەجەوە لە لە نزیک گوندی عمارنە ٨ کم لە باشووری جەرابلس.

لە ڤیدیۆکەدا کە لە ئاژانسی فراتنیوز بلآوکراوەتەوە، سەرەتا دەردەکەوێت مووشەکیک ئاراستەی رەبییەی چەکدارە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیادا دەکرێت، دواتر ئۆتۆمبیلێک بەر دەستڕێژ دەدرێت و ئاگری لێهەڵدەسێت، پاشان لە رێگای مووشەکی گەرمایینەوە دوو تانکی تورکیا دەتەقێنرێتەوە.






AM:10:37:28/08/2016