عه‌بادی: نه‌وتمان ڕاده‌ست بکه‌ن بودجه ده‌نێرین
ئه‌مڕۆ وه‌فدی هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عه‌بادی کۆبووه‌وه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌بادی داوایکردووه هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بکات تا له‌به‌رامبه‌ردا بودجه‌که‌ی بنێرن.
ئه‌مڕۆ 29/8/2016، وه‌فدێکی هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای کرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیدا کۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که " وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌کان ڕێککه‌وتوون که گفتوگۆی هونه‌ری له‌سه‌ر نه‌وتی که‌رکوک بکه‌ن".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه که داوا کراوه ڕێککه‌وتنی نێوانیان شه‌فاف و ڕوونبێت وهه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بکات ئه‌وان ئاماده‌ن بودجه بنێرن.
PM:05:54:29/08/2016