وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان
بڕیارێکی نوێی له باره‌ی مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژه‌وه ده‌رکرد.
بە پێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارە
9، كە لە 12ەی تەموز لە رۆژنامەی وەقائعی كوردستان بڵاوبۆتەوە، كرێی وانەبێژی مامۆستایانی
لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دیاریكرد.
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، مامۆستایانی هه‌ڵگری
بڕوانامه‌ی دبلۆم به‌ره‌و خواره‌وه له کاتی وتنه‌وه‌ی هه‌ر وانه‌یه‌کدا دوو هه‌زار
دیناریان بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسیش دوو هه‌زار و 500
دیناریان بۆ خه‌رج ده‌کرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر
سێ هەزار دیناریان بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ک بۆ خه‌رجه‌ده‌کرێت و هه‌رچی بڕوانامه‌ی دکتۆراشه
بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ک بڕی چوار هەزار و 500 دینار وەردەگرن .