ڤیدیۆ...شیرین لەگەڵ كوڕە ئەستێرەیەكی ناسراو لە ئیسپانیا چییان كردووە

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب لە ئیسپانیا كلیپێك وێنە دەگرن.

شیرین عەبدولوەهاب و حسام حەبیب لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (كل ما اغنی) بڵاودەكەنەوە كە بۆ یەكەمجارە ئەو دوو هونەرمەندە گۆرانییەكی دوێت كۆیان بكاتەوە، كلیپەكەش بە یەكەم بەرهەمی وێنەگیراوی شیرین دادەنرێت دوای پەشیمانبونەوەی لە بڕیاری وازهێنان لە كاری هونەری.

كلیپی گۆرانییەكەش لە دورگەكانی كەناری لە ئیسپانیا وێنەگیراوە و هونەرمەندی ئەمریكی بە ڕەگەز ئیسپانی جۆن پێرێز كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، كە پێشتر كاری دەرهێنانی بۆ ئەستێرە جیهانییەكانی وەك شەكیرا و ریهانا كردووە.

كلیپەكە لەماوەیەكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا ملیۆنان بینەری هەبووە كەسانێكی زۆر سەرسامی خۆیان بەو كارە نوێیە دەربڕیوە.





PM:02:02:01/09/2016