گەر كێشەی زیپكەت هەیە ئەم كارە بكە

زۆرن ئەو كەسانەی كە بە دەست كێشەكانی پێست و بونی زیپكەوە دەناڵێنن، پسپۆڕانی بواری خۆراكی ئاماژە بە چەند میوەیەك دەكەن كە چارەسەری زیپكەی سەر پێست دەكەن.

بەڕای پسپۆڕەكان میوەكان بەهۆی دەوڵەمەندیان بە چەندین جۆری ڤیتامین و ماددەی خۆراكی و ماددەی دژە ئۆكسید، چەندین سودیان بۆ پێست هەیە و وادەكەن كە پێست بەشێوەیەكی جوان و تەندروست دەربكەوێت.

گرنگترین ئەو میوانەی سودیان بۆ پێست هەیە بریتین لە شیلك و هەنار و قۆخ و مۆز.

بەپێی توێژینەوەكان ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ترشە چەورییەكان یارمەتی نەرم كردنەوەی پێست دەدەن و وادەكەن پێست بە شێوەیەكی جوانتر دەركەوێت، گرنگترین ئەو خۆراكانەش كە دەوڵەمەندن بە ترشە چەوریەكان بریتین لە ماسییەكان بە گشتی و ماسی سەلەمون .



PM:02:22:01/09/2016