وا بڕیارە شەممە ٩/٣ نەوشیروان مستەفا سەردانی دەرەوەی ولآت بکات و سەرەتا دەچێتە ولآتی ئەڵمانیا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە وا بڕیارە سبەی شەممە، نەوشیروان مستەفا لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە دەچێتە شاری دۆسلدۆرف و سەردانی ولآتی ئەڵمانیا دەکات.
سەبارەت بە ماوەو هۆکاری سەفەرەکەی، بەپێی ئەو زانیاریانە سەردانەکە ماوەیەکی کورت دەخایەنێت و نزیکەی دوو هەفتە لە دەرەوەی وڵات دەبێت، مەبەستی سەردانەکەش بەسەرکردنەوەی پزیشکە کە لەسەردانی یەکەمیدا لە ٢٣-٩-٢٠١٥ بۆ هەمان مەبەست ناوبراو چووە دەرەوەی وڵات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لەم ماوەیەی رابردوودا نەوشیروان مستەفا دووجار لەبەر بارودۆخی کوردستان وادەی سەفەرەکەی دواخستووە.
نەوشیران مستەفا رۆژی ٢٣-٩-٢٠١٥ سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا و دواتر بەریتانیای کردو ماوەی زیاتر لە ٧ مانگ لەوڵاتی بەریتانیا مایەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی" فەقەراتی پشت"و رۆژی ٢٨-٤-٢٠١٦ ش گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
رۆژی ٨/١٦ لە هەواڵێکدا سپی میدیا وەک یەکەم میدیا بڵاویکردەوە نەوشیروان مستەفا پێش جەژنی قوربان سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات.