ئێوارەی دوێنێ هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەبدولحەكیم زاخۆیی، لە شاری
زاخۆ كۆچی دوایی كرد.
لقی دهۆكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان،
لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فهیسبووک ههواڵی کۆچی دوایی ئهو هونهرمهندهی
بڵاوکردووهتهوه.
هاوکات مەهدی مونیر بەرپرسی لقی زاخۆی سەندیکای
هونەرمەندانی کوردستان بە NRT2 ی ڕاگەیاند " بەر لەوەی ئەم هونەرمەندە کۆچی دوایی بکات و لەکاتی
نەخۆشییەکەیدا وەسیەتی لە لای هاوسەرەکەی کردووە کە ئەگەر مرد تابوتەکەی بە دەوری زاخۆدا
بگێڕن، پاشان بنێژرێت"
عەبدولحەكیم زاخۆیی، بە یەكێك لە هونەرمەندە
دەنگخۆشەكانی شاری زاخۆ دادەنرێت بە درێژایی
تەمەنی هونەریی چەند گۆرانی تۆمار کردووە