په‌رله‌مانتارێکی عێراق باس له هاوسه‌ری دووه‌می هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق ده‌کات و تۆمه‌تباری ده‌کات به‌وه‌ی که به‌عسی بووه به‌ڵام به وه‌زیری ڕێپێدراو له‌وڵاتێکی عه‌ره‌بی دایمه‌زراندووه.
هه‌یسه‌م جبووری په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا، له لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاندووه "زێباری منی به به‌عسیبوون تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ركه‌وتووه كه هاوسه‌ری دووه‌می زێباری یه‌كێكه له‌و دووسه‌د كه‌سه‌ی سه‌ر به رژێمی به‌عسن و داواكراون".
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند "زێباری هاوسه‌ری دووه‌می به وه‌زیری رێپێدراو له وڵاتی قه‌ته‌ر دامه‌زراندووه، ئه‌مه له كاتێكدا كه شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نییه و پێچه‌وانه‌ی یاسایه