نورهان خان پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی
کەناڵی NRT عەرەبی ئاشکرای دەکات ئەگەرچی لە
سلێمانی کاردەکات بەڵام بە ڕەچەڵەک عەرەبە و کورد نییە و هاوکات وێنەیەکی خۆشی لە
مەلەوانگەدا بڵاوکردووەتەوە.
نورهان لە
پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوونکردنەوەکەیەکی سەبارەت بە
ڕەچەڵەکی خۆی داوەو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کورد بێت و دەڵێت
من بە ڕەچەڵەک عەرەبم
ئەکتەر و پێشکەشکاری عیراقی (نورهان خان) کە لە
ئێستادا لە شاری سلێمانی کاری میدیایی دەکات ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی
ڕەچەڵەکەکەی.
نورهان جگە لە کاری پێشکەشکاری، کاری نواندن دەکات دەڵێت " هەر بۆ ڕونکردنەوەتان من عێراقیم و خەڵکی بەغدادی عەرەبیم و من
کورد نیم بەڵام لەلایی منەوە هیچ جیاوازیەک نییە هەمومان عێراقین، بەس من لە
کوردستان دەژیم."
نورهان کە خۆی وەک چالاکوانێک و ئەکتەرێک
دەناسێنێت و خاوەن بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنییە لە یەکێک لە کەناڵەکانی سلێمانی لە
ڕونکردنەویەکدا کە لە پەڕەکەیدا بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: هەر بۆ ڕونکردنەوەتان من
عێراقیم و خەڵکی بەغدادی عەرەبیم و من کورد نیم بەڵام لەلایی منەوە هیچ جیاوازیەک
نییە هەمومان عێراقین، بەس من لە کوردستان دەژیم.