یەكێتی: پارتی لەپێناو زێباریدا لەسەر نەوتی كەركوك سازشی كردوە
پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئاشكرای ده‌كات، پارتی له‌پێناو لانه‌بردنی وه‌زیری دارایی عێراق له پۆسته‌كه‌ی، لەگەڵ بەغدا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك كردوە.
ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان "ته‌لار له‌تیف" بەمیدیاكانی حیزبەكەی راگەیاندوە "له‌ئێستادا پارتی كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی حزبی خۆی هه‌یه له به‌غدا ئه‌ویش لانه‌بردنی هۆشیار زێباریه له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق، بینیمان چۆن پارتی له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا وه‌فدی گه‌یشته به‌غدا بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی لێنه‌سه‌نرێته‌وه و متمانه‌ی لێوه‌رنه‌گیرێته‌وه له په‌رله‌مانی عێراق".
ناوبراو ئاشكراشیكرد "پارتی هه‌ر له‌و پێناوه‌دا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ حزبێكی سیاسی به‌شدار له حكومه‌ت و هه‌روه‌ها به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیداره‌ی كه‌ركوك و نوێنه‌رانی له به‌غدا، قسه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك كه ئه‌وه له‌ڕووی یاسایی و حزبیه‌وه مافی ئه‌وان نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ ڕایه‌كی كه‌ركوكیه‌كان وه‌رنه‌گیراوه و ئێستا ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك كردووه ته‌نها له‌پێناو لانه‌بردنی زێباری له پۆسته‌كه‌ی".
AM:11:26:04/09/2016