فراکسیۆنی سەوز لە پارێزگای سلێمانی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، نوێنەری راستەقینەی كۆمەڵانی خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەرجەم دەنگدەرانی یەكێتین بەبێ جیاوازی، تاكە پەیڕەویان بۆ كاركردن ڕێبازی یەكێتی و مام جەلالە.

فراکسیۆنی سەوز لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت:"لەم پێشهاتانەی دواییدا فراكسیۆنی سەوز بەشێك بووین و دەبین لە فشارەكان بۆ پاراستنی یەكڕیزی و یەكێتی نێو یەكێتی".

دەقی راگەیەنراوەكە.

خانەوادەی سەربەزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان، دڵسۆزانی یەكێتی

فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، نوێنەری ڕاستەقینەی كۆمەڵانی خەڵكی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەرجەم دەنگدەرانی یەكێتیە بەبێ جیاوازی، تاكە پەیڕەومان بۆ كاركردن ڕێبازی یەكێتی و هەڤاڵ مام جەلالە، فراكسیۆنەكەتان یەك دەست و یەك تیمە و هەروەك چۆن لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئێوە دەنگتان تەنها بەیەكێتیدا لەپێناو ئاسودەیی ڕۆحی شەهیدان دڵنیابن ئێستاش هەروا دەمێنێتەوە.

لێرەوە ڕایدەگەیەنین لەم پێشهاتانەی دوایدا فراكسیۆنی سەوز بەشێكبوین و دەبین لەفشارەكان بۆ پاراستنی یەكڕیزی و یەكێتی ناو یەكێتی و چەپكە گوڵەكەی هەڤاڵ مام جەلال.

هەرشادو سەربەرز و سەركەوتوبن.

4/8/2016



PM:02:42:04/09/2016