تەرمی کوڕێکی کوردو کچێکی عەرەب بە مردووی لە گەراجی ماڵێکدا دۆزرانەوە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" تەرمی کوڕێکی گەنجی کوردو کچێکی عەرەب لە گەراجی ماڵێکدا بە مردووی دۆزراونەتەوە".

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە سپی میدیای راگەیاند" تەرمی کوڕێکی ٢٩ ساڵ و و کچێکێکی عەرەبی تەمەنی ٢٢ ساڵ بە خنکاوی لە گەراجێکی داخراوی ماڵێکدا لە گەڕەکی هەواری شار دۆزراونەتەوە".

هۆکاری خنکانی ئەم دوو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، بەوپێیەی ئەو ئۆتۆمبیلەی تیایدا بوون لەگەراجێکی داخراودا ئیشی کردووە، وەک وتەبێژەکەی پۆلیس ئاماژەی بۆ دەکات.

دوو ساڵی لەمەوبەر لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی رووداوێکی هاوشێوەی ئەم رووداوە لەنێوان کچ و کورێکی خۆشەویستی یەکتریدا روویدا.



PM:11:06:04/09/2016