ماکورگ پشتگیری خۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە

نوێنەری ئەمەریکا بۆ جەنگی دژی داعش، برێت ماکورگ پشتگیری خۆی بۆ رۆۆژئاوا دووپاتکردۆتەوەو جەخت لەسەر ئەوەش کرۆدتەوە کە ئایندەی سوریا دیموکراسیەو مافی کوردیش پارێزراو دەبێت. 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بلآویکردەوە لەدوو رۆژی رابردوودا برێت ماکورگ، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جەنگی داعش لە رێگای فرۆکەخانەی رومیلانەوە لە قامشلۆ سەردانی کانتۆنی جەزیرەو شاری کوبانێی کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی یەپەگەو هێزەکانی سووریا دیموکراتی کەوتووەو لەگەڵ بەرپرسانی کانتۆنەکانی جەزیرەو کوبانێش کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

روانگەی سوری مافی مرۆڤ لەزاری بەرپرسانی یەپەگەوە بلآویکردەوە ماکۆرگ لەو کۆبوونەوەیەدا خەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە سەرباری ئەو هەماهەنگییەی ئەمەریکا لەگەڵ تورکیا هەیەتی، بەلآم ئەوان پشت لە کورد ناکەن.

ماکۆرگ لەو کۆبوونەوانەدا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئایندەی سوریا دیموکراتیەو ئەوان پشتگیری لە مافی کورد دەکەن لە سوریادا.

روانگە لەزاری ئەو بەرپرسەی یەپەگەوە کە ناوەکەی ئاشکرا ناکات، بلآویکردەوە، لەو کۆبوونەوانەدا کورد گلەیی بەشداری پێنەکردنی لە کۆبوونەوەکانی جنێڤدا کردووە، ماکورگ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو کۆبوونەوانە شکلێەو تەنها بۆ وەستانی شەڕە، لەکۆبوونەوە جدیەکانی دوای راوەستانی شەڕدا پەیەدە لایەنێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

لەدوای لەشکرکیشی تورکیا بۆ سەر جەرابلوس ئەوە یەکەمجارە ئەو بەرپرسە سەردانی رۆژئاوا بکات و سەرلەنوێ پشتگیری خۆی بۆ یەپەگەو هێزەکانی سوریای دیموکراتی دووپات بکاتەوە. 


AM:11:47:05/09/2016