لە حەسەکەو قامشلۆ دوو تەقینەوە روویدا

بەیانی ئەمڕۆ ٩/٥ لە حەسەکە لەرێگای ماتۆرێکەوەو لە قامشلۆش لە رێگای مێنێکەوە دوو تەقینەوە روویداو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ خۆکوژێکی داعش لە رێگای ماتۆڕێکەوە لە نزیک بارەگایەکی ئاسایش خۆی تەقاندەوەو بەپێی زانیاری روانگەی مافی مرۆڤی سووری ٥ چەکداری ئاسایش کوژران و ١٠ کەسی تر کە زۆریان هاولآتین برینداربوون.

لە قامشلۆش مینێک لە شەقامێکی گشتی بەناوی کۆرنیشەوە تەقیەوە، بەلآم هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە رێگای ئاژانسی ئەعماقەوە کە ئاژانسێکی هەواڵی تایبەتە بەخۆیان، هەردوو تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی خۆی.


PM:12:59:05/09/2016