"هێرۆ ئیبراهیم پێشنیازێكی بارزانی بۆ كۆبوونەوەی دوو قوڵی رەتدەكاتەوە"

رۆژنامەنوسی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایدەكات هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێشنیازی دانیشتنی دوو قوڵی لەگلەَ بارزانی رەتكردوەتەوە.

رێبوار كەریم وەلی، رۆژنامەنوسی دیاری ناو ریزەكانی پارتی لە وتارێكدا بەناوی "گوڵەكە نێچیرڤان بارزانی كردی" ئاماژە بەوەدەكات پاش نەخۆشكەوتنی تاڵەبانی، پارتی هەوڵیدا بڕیاری یەكێتی لای بنەماڵەی تاڵەبانی‌و هێرۆ ئیبراهیم بمێنێتەوە.

لەنوسینەكەدا هاتووە: ئەگەرچی پارتی و بەتایبەتیش خودی بارزانی، هەر لەدوای نەخۆشكەوتنی تاڵەبانییەوە هەوڵیان دا مەرجەعیەت و بڕیاری یەكێتی لای بنەماڵەی تاڵەبانی و ماڵی ئیبراهیم ئەحمەد بمێنێ و لەوەشدا، درێغییان نەكرد لە ئیهمالكردن و پەراوێزخستنی باڵی ریفۆرم، كەچی لە چەند هەفتەی رابردوودا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد تەنانەت پێشنیازی دانیشتنی دووقۆڵی لەگەڵ بارزانی رەتكردبووەوە! ئەم هەڵوێستەی "گرووپی پاوانخواز" و پاشان شێوەی یادكردنەوەی 31ی ئاب لە میدیاكانی یەكێتییەوە، رەنگبێ كۆتایی بە هەموو چاوپۆشییەكانی جاران هێنابێت لەلایەن پارتییەوە".

رێبوار هەروەها دەنوسێت: "پتر لە دوو ساڵە نەوتی كەركووك بە تانكەر دەچێتە ئێران و داهاتەكەی دیار نییە، نە سامانە سروشتییەكان ئاگای لێیە و نە پارێزگاری كەركووكیش كە چاوی لە پەترۆدۆلاری كوردستانە بۆ دابینكردنی بودجەی شارەكە! بۆیە ئەگەرچی دوای رێككەوتنی 17ی مایسی نێوان گۆڕان و یەكێتی (كە پارتی بە رێككەوتنی میراتگرەكانی برایم ئەحمەدی دەزانێ)، پارتی لە گرووپی پاوانخواز نائومێد ببوو، بەڵام هێشتا وایدەزانی ئومێدێك ماوە، كە دیتی نەماوە، ئینجا نێچیرڤان بارزانی بە مانۆڕێكی سیاسییانەی خێرا گەیشتە بەغدا و بە موبارەكەی ئەمریكا لەسەر چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی كەركووك لەگەڵ عەبادی گەیشتە رێككەوتن و ئەو سەرچاوە نادیارەی داهاتی لەو گرووپە بڕی".

دەقی وتارەكە بخوێنەرەوە



PM:05:27:05/09/2016