لیژنەی رۆشنبیری‌و راگەیاندن پیرۆزبایی لە بەختیار عەلی دەكات

رۆمانێكی نوسەر‌و شاعیری كورد بەختیار عەلی لەنێوان رۆمانەكانی ئەمەریكای لاتین، ئاسیا‌و ئەفریقا پلەی یەكەم دێنێت‌و لیژنەی رۆشنبیری‌و راگەیاندن‌و هونەر پیرۆزبایی لێدەكات.

لە پەیامی پیرۆزباییەكەدا هاتووە "زایەڵەی دەنگی رەسەنی نیشتمانمان لەسەر دەست‌و پەنجەی نوسەری مەزنی كورد‌و جیهان "بەختیار عەلی" بەهۆی هزر‌و بیری باڵا باشناخی وشە‌و وێنە‌و دەنگەكان‌و شاوڵی ئاسۆیی دەق‌و بەرهەمەكانی نوسەری مەزن "بەختیار عەلی" رێچكەشكێنی سنورەكانی كورد‌و دواهەمین هەناری كردە بەخششێكی گەردونی. پیرۆزبایی لەكوردستان دەكەین كە هێشتا سەدەیەك بەسەر نوسینی یەكەم كتێبی كوردی تێپەڕێوە، بەڵام رۆمانی دواهەمین هەناری دنیا لەناو رۆمانەكانی "ئەمەریكای لاتینی، ئاسیا، ئەفریقادا" پلەی یەكەمی هەیە".

هەروەها هاتوە: "بەم بۆنەوە پیرۆزبایی گەرممان پیشكەشی گەورە نوسەر‌و رۆمان نوسی‌و ئەدیبی گەورمان "بەختیار عەلی"‌و سەرجەم نوسەر‌و رۆشنبر‌و هونەرمەندان دەكەین".



PM:04:20:06/09/2016