دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان شەهید بوون

‌وێنەی شەهیدەکانی دیموکرات
دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەناوەكانی ئازاد ئاڵی‌و ئەمیر قادریان لەناوچەی سەردەشت لەرۆژهەڵاتی كوردستان شەهید بوون.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دیموكراتی كوردستان كە ئەمرۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە "دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە ڕەواڵی ساڵانی پێشوو لەم ناوچەیە خەریکی تیكۆشان بوون ، ئێوارەی دوێنێ 16ی خەرمانان لە ناوچەی بوڵفەت لە شوێنێک لە نێوان ئاواییەکانی کانی زەرد، وەردێ و گڵکەند لە گەڵ تەڵەی ئینفیجاری و کەمین بەرەوڕوو بوون".

لە راگەیەنراوەكدا هاتووە "بە دوای تەقینەوەی تەڵە ئینفیجارییەکە کە لە ژمارەیەک مین‌و گوللە تۆپ پێک هاتبوو، هێزەکانی ڕێژیم لە پێگە نیزامییەکان‌و ئەو شوێنانەی پێشتر لێیان جێگیر ببوون، شوێنی ڕووداوەکە و مەسیرەکانی دەور‌و بەریان دایە بەر دەسڕێژ و تۆپ و خومپارە باران. پێشمەرگەکان لە مەسیری دوورکەوتنەوە لە شوێنی تەقینەوەکە، لە هێزەکانی ڕیژیم وەدەست هاتن‌و، بەرپەرچی دەسڕێژ‌و تەقەی ئەوانیان دایەوە".

كۆمسیۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دیموكرات هەروەها دەنوسێت "بە دوای تەقینەوەی تەڵە ئینفیجارییەکە کە لە ژمارەیەک مین‌و گوللە تۆپ پێک هاتبوو، هێزەکانی ڕێژیم لە پێگە نیزامییەکان‌و ئەو شوێنانەی پێشتر لێیان جێگیر ببوون، شوێنی ڕووداوەکە و مەسیرەکانی دەور‌و بەریان دایە بەر دەسڕێژ و تۆپ و خومپارە باران. پێشمەرگەکان لە مەسیری دوورکەوتنەوە لە شوێنی تەقینەوەکە، لە هێزەکانی ڕیژیم وەدەست هاتن‌و، بەرپەرچی دەسڕێژ‌و تەقەی ئەوانیان دایەوە".

لەلایەكی ترەوە بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، زمانحاڵی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران دوێنێ سێشەممە 6/9، دوو هاوكاری خۆجێی سوپای پاسداران كە بەجاش ناسراون بە ناوەكانی "عوسمان خەبات"‌و "عەبدوڵا كەربەلایی" لەلایەن هێزێكی چەكدار بەناوی "هەڵۆكانی زاگرۆس" كوژراون.

بەپێی هەواڵەكە هەڵۆكانی زاگرۆس هێرشیان كردوەتەسەر بنكەكانی پاسداران لەدوو گوندی سەرچنار‌و ناچیت لە ناوچەی بۆكان‌و لەئەنجامدا ئەو دوو كەسە كوژراون.



PM:01:07:07/09/2016