مەسعود بارزانی لە نوێترین
چاوپێکەوتنیدا هێرش دەکاتە سەر پەیەدە و دەڵێت یارمەتی حکومەتی بەشار ئەسەدی داوە.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی کە ئێن ئاڕ تی کردوویەتی بە کوردی ڕایگەیاندووە "له دۆخی
کورده‌کانی سوریا نیگه‌رانم. په‌یه‌ده هه‌رێمه‌که‌ی کۆنترۆڵ کردووه و سیاسه‌ته‌کانی
په‌که‌که جێبه‌جێ ده‌کات که له‌گه‌ڵ تورکیا له‌شه‌ڕ دایه. په‌یه‌ده
شکستی هێنا له به‌شداری کردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان له باکووری سوریا. ئه‌وان
یارمه‌تی حکومه‌تی سوریایان دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌ک بۆ کوردانی سوریا دابین
بکه‌ن. نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوری ڕێککه‌ون. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ
کوردانی سوریا داهاتوویان دیار نییه".
سەبارەت
بە شەڕی موسڵیش دەڵێت پێشمەرگە دەچێتە شارەکەوە و دواتر دەکشێتەوە و هەروەها دەڵێت"کوردستان هێڵی سووره، دوای شه‌ڕی
داعش نابێ هیچ هێزێکی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاکاکه‌مان بێ، به هێزه ئه‌مریکی و
عێراقییه‌کانیشه‌وه".
هەروەها سەبارەت بە پرسی
سەربەخۆی دەڵێت "ئێوه باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، ئایا
ئه‌مه له ئێستادا مومکینه له کاتێکدا حکومه‌تی هه‌رێم تووشی قه‌یرانێکی سیاسی
سه‌خت بووه؟له وه‌ڵامدا بارزانی ده‌ڵێت "ئه‌مه پرسێکی زۆر گرینگه بۆ ئێمه.
هه‌رچه‌نده کێشه‌ی ناوخۆییمان هه‌بێ، به‌ڵام هه‌موو پارته سیاسییه‌کان و خه‌ڵک
یه‌کگرتوون له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌کان. ئێمه خه‌ریکین کێشه ناوخۆییه‌کانمان
چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. دواتریش واده‌یه‌ک بۆ ریفراندۆم داده‌نێین و له‌گه‌ڵ به‌غدا
دانوستان ده‌که‌ین".