سومەریە نیوز: هیچ نامایەکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە عەبادی نەگەیشتووە

ماڵپەڕی بەناوبانگی عێراق سومریە نیوز بڵاویکردەوە کە هیچ نامەیەکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی عەبادی سەرۆک وەزیران نەکەوتووە.
  
سومەریە نیوز لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاشكرای كرد، لەبارەی پرسی نەوتی پارێزگای كەركووك كە هیچ نامەیەكی هێرۆ برایم ئەحمەد هاوسەری سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق نەگەیشتووەتە دەست سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی،.

ئەو سەرچاوەیە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكا و دەڵێ، كارێكی سەیرە ئەو نامەیە لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەكی راستەقینەی هەبێت.

رۆژی ٩/٧ سایتی ڕەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نامەیەكی هێرۆ برایم ئەحمەدی هاوسەری تاڵەبانی بڵاوكردەوە كە رێكەوتی 19ئابی لەسەربوو، تێیدا نامەكە ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە و داوای كراوە هەناردەی نەوتی كەركووك لە ڕێی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستان رابگیرێت.



PM:10:25:10/09/2016