حکومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێکی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه بڵاوکرده‌وه که زۆرینه‌ی ته‌رخانه به مووچه.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه " به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که گه‌وره‌ترین خه‌مى ژیان و بژێوى هاووڵاتیانه و به ته‌واوى له دۆخیان تێده‌گات، به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه و هه‌موو ڕێگه و که‌ناڵه‌کان به‌کار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى چى زووتره چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بدۆزێته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که ئه‌مڕۆ 11ی ئه‌یلوولی 2016 بڵاوکرایه‌وه هاتووه"ئه‌م جه‌ژنه له کاتێکدایه که هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کێک له سه‌رسه‌خترین دوژمنانى ژیان و ئازادى، له شه‌ڕێکى سه‌ختدایه و ڕۆژانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان به گیان و خوێنى خۆیان به‌رگرى له کوردستانییان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆى شه‌ڕ و چه‌ندین هۆکارى دیکه‌وه، دۆخێکى سه‌ختى دارایى به‌رۆکى حکوومه‌ت و مووچه‌خۆرانى گرتووه و تێگه‌یشتن و به‌رگه‌گرتنى ئه‌وان بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه، مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى ڕێز و پێ‌زانین و سوپاسه".