وه‌زاره‌تی کاره‌با پلانی دابه‌شکردنی کاره‌بای له
ڕۆژانی جه‌ژندا ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند که پێدانی کاره‌با له جه‌ژندا زیاد ده‌کات.
ئومێد محەمەد
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەرێم ڕاگەیاند "بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان دوو
یەکەی تری بەرهەمهێنانی کارەبا لە دوکان و دەربەندیخان دەخەنەکار و بەوەش بڕی
پێدانی کارەبا بە کاتژمێرێک زیاد دەبێت".
ڕاشیگه‌یاندووه "لە
ئێستادا بە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان
و بەپێی کەشوهەواش ئەو بڕە گۆڕانکاری بەسەردا دێت"