ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان یه‌په‌ژه، رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه ڤیان ئه‌نته‌ر، له ئه‌نجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژکراودا له منیج شه‌هید بوو، یه‌په‌ژه باسی له‌وه کردوه، ڤیان بووه سیمبولی ئه‌و ژنه‌ی که شه‌ڕ ده‌کات و جوان ده‌بێت.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌په‌ژه له‌سه‌ر، ژیان ئه‌نته‌ر، ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی له منبیج شه‌هید بوو، له‌سه‌ر ئاستی راگه‌یاندنی جیهانیش ده‌نگی دایه‌وه، لێدوانێکی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند" له مێژووی به‌رخۆدانی ژناندا، به هه‌زاران ژن بۆ رامان و ئازادی شه‌ڕیان کردوه و گه‌یشتونه‌ته کاروانی نه‌مران".
یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان ده‌ڵێن" له هه‌ڵمه‌تی رزگارکردنی هه‌رێمه‌کانی هۆل و شه‌داد جێگه‌ی خۆی گرت و به چه‌که بی که‌ی سیهکهی ده‌ناسرا و وێنه‌کانی ئه‌و دوای شه‌هیدبوونی له ماڵپه‌ره جیهانییه‌کاندا بڵاوبوویه‌وه، شه‌هید ڤیان له رۆژی 30ی ئابدا، له‌گه‌ڵ گروپێک هه‌ڤاڵی خۆیدا سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی چه‌ته‌کان هێرشه ده‌که‌نه سه‌ریان، هه‌ڤاڵان دوو ئۆتۆمبێلیان تێکده‌شکێنن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی سێیه‌م له نزیک هه‌ڤاڵان ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌ڤاڵ ڤیان شه‌هید بوو".
ڤیان ئەنتەر ته‌مه‌ن 19 ساڵەو خەڵکی قامشلۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی که‌م بوو، به‌ڵام به ئازایه‌تی و فیداکاری له دژی چه‌ته‌کانی داعش ناسرا بوو.
یه‌په‌ژه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: شه‌هید ڤیان له دوو ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا له‌ناو یه‌په‌ژه ئه‌رکی خۆی سه‌ربه‌رزانه جێبه‌جێ ده‌کرد و بووه نمونه‌یه‌ک.