لەبەرنامەیەکدا پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی خۆی بریندار کرد

لە میانی بەرنامەی چل پرسیاری ئێن ئاڕ تی دوودا، کە بەبۆنەی جەژنەوە چوار پێشکەشکاری کەناڵی NRT بەشداریان تێدا کردبوو، سامان عارف لە کاتی پاککردنی کێوییەکدا خۆی بریندار کرد.

بەرنامەی چل پرسیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو ئەم جارە جیاواز بوو، هەریەکە لە دیاری ئەنوەر و تەڤگەر شێرکۆ و چیای بێژەری سیاسی ئێن ئاڕ تی و سامان عارفی بێژەری وەرزشی هەمان کەناڵ بەشداریان تێدا کرد.

لەو بەرنامەیدا کە بەخێرایی خواردنی میوە دەبووە هۆی بردنەوەی پارە سامان لە کاتی پاکردنی کێویدا دەستی خۆی بریندار کرد، بەڵام ئەمە وای لێنەکرد کۆڵ بدات و کێویەکەی بە خێرایی خوارد و توانی ٢٥ دۆلار بەرێتەووە.

بەرنامەی چل پرسیار یەکێکە لەبەرنامە پڕبینەرەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، هەفتانە لەلایەن هۆزان هەڵکەوتەوە پێشکەش دەکرێت.



PM:12:10:12/09/2016