مەسعود بارزانی چی بۆ حەسەن زیرەک کردووە؟

لە تۆمارێکی دەنگیدا، هونەرمەند حسەن زیرەک دەڵێت "میوانی کاک مەسعود بووم.. کاک مەسعود کەرۆحی منە، دڵی منە، هەموو ڕۆژ دەستوری دەدا عارەقم بدەنێ.. زۆر مورتاح بووم".

ڕۆژنامەنووسی دیار، توانا عوسمان کە بەڕێوەبەری گشتی ئێن ئاڕ تییە لە پۆستێکیدا ئاشکرای دەکات کە لە تۆمارێکی دەنگیدا کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٧١ دەگەڕێتەوە، هونەرمەند حەسەن زیرەک وتویەتی "لەگەڵاڵە بووم، میوانی کاک مەسعود بووم.. کاک مەسعود کەرۆحی منە، دڵی منە، هەموو ڕۆژ دەستوری دەدا عارەقم بدەنێ.. زۆر مورتاح بووم.. 48 هەزار تمەنم پێبوو لەگەڵ دوو دەمانچە.".

هەروەها حەسەن زیرەک وتوویەتی "وەزعم باش بوو.. دەبوایە بچومایەتەوە ئێران، فەقەت ئەوەنە نەگبەت بووم، چوومە بەغدا و لەوێ شەش مانگ گیرام".



PM:06:33:13/09/2016