"تەرمی ٧ کەس لە کەرکوک بەکوژراوی دەدۆزرێنەوە"

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ٧ کەسی نەناسراو لە ناوچەی لەیلان لە کەرکوک دۆزراونەتەوە".

عەمەید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی سلێمانی لە ڵێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایەگەیاند " تەرمی ٧ هاولآتی بە کوژراوی کە نیشانەی ئەشکەنجەدان بە جەستەوەیانەوە لە ناوچیە لەیلان دۆزراونەتەوە".

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی کەرکوک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هێشتا شوناسی کوژراوەکانی دیار نین، بەلآم پێدەچێت عەرەب بن.

لەدوای شەڕی داعشەوە لەناوچەکە ئەمە یەکەمجارە ژمارەیەکی زۆر تەرمی هاولآتی کوژراو پێکەوە بدۆزرێنەوە.


AM:11:55:14/09/2016