ڤیدیۆی سووتانی سێ کۆپتەری سووپای تورکیا لەلایەن گەریلاوە

هەپەگە رۆژی ٩/٦ ڕایگەیاند، گەریلاکانیان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ سێ کۆپتەری سوپای تورکیایان تێکشکاندووە و١٠ سەربازی سوپای تورکیاش کوژراون و چوار گەریلاش شەهید بوون.


گەریلاکانیان ڕۆژی ٥ی ئەیلولی ٢٠١٦ پێنج کۆپتەری جۆری سکۆرسکی کە لە گۆڕەپانی نیشتنەوەی کۆپتەری بنکەی سەربازیی چەلێدا نیشتبوونەوە بە چەکی هاوەن هێرشیان کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا سێ کۆپتەر بە تەواوەتی تێکشکاون و دوو کۆپتەری تریش زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، ئەو کۆپتەرانە کۆپتەری بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە، کە دوێنێ بۆ سەردانکردنی لیوای دووی سوپای تورکیا لە چەلێی جۆلەمێرگ بەکاری هێنابوون.

لەم ڤیدیۆیەدا ئەو هێرشەی گەریلا بۆ سەر ئەو بنەکە سەربازیە دەردەکەوێت و کە چەند کۆپتەرێک و سەربازگەکە دەکرێت ئامانج.





PM:07:28:14/09/2016