گۆڤار ئەنوەر، ئەکتەری کۆمیدی بەرنامەی بەزمی
بەزم دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی توانیویەتی ١٣ کیلۆ کێشی داببەزێنێت و دەڵێت
لە شەش مانگدا دەبێت بە ٩٠ کیلۆ.
گۆڤار بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە " لەدوای نەشتەرگەریەكە تاكو ئێستا 13 کیلۆ لە كێشم دابەزاندووە
بەهۆی ئەو نەشتەرگەریەوە كە بۆ بچوككردنەوەی گەدەم ئەنجامدرابوو لەمانگی داهاتووش
زیاتر دادەبەزم".
هەروەها دەڵێت "لە ئێسادا تەندروستیم باشە و بەپێی ئەنجامی نەشتەرگەریەكە
لە 6 مانگی داهاتوو كێشەكە زۆر زیاتر دادەبەزێت و كێشم دەگەڕێتەوە بۆ 90
كیلۆ كە كێشی ئاسایی خۆم بووە".