به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه
نه‌وتیه‌کان هاوڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەو کە لە پاش دابەشکردنی نوت لە
دەرەوەی شار، پاشان لە ناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت و نرخی پسوڵەکەشی نۆ هەزارە.
محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی
به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان له سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "دابەشکردنی نه‌وت
به‌رده‌وامه له ئێستادا له‌پێنجوێن دابه‌شده‌کرێت هه‌رکات قه‌زا و ناحیه‌کان ته‌واوبوون
به‌شی کرد له‌ناوشار ده‌ست ده‌که‌ین به‌دابه‌شکردن"
هەروەها
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە"دابه‌شکردنی نه‌وت ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ی کارتی زیره‌که‌وه ده‌بێت که له
بریکاره‌کانی دابه‌شکردنی خۆراک ده‌درێت به هاووڵاتیان له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی
ئه‌و کارته ٩ هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت"
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بەشێک لە
بایحەکان لەبەرامبەر کارتی نەوتەکەدا پارەی زیاتریان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە و
بەشێکیان لە جیاتی نۆ هەزار دینارەکە ١٠ هەزاریان لە هاوڵاتیان وەەرگرتووە.